به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرلەشکەر باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: جیهان ئەبێ بزانێت خەڵکی ئێران چ ستەمێکیان لێ کراوە و ئەوانەی پاگەندەی مافی مرۆڤ دەکەن لە بەرانبەر ئەو جەنایەتە بێدەنگ بوون و یارمەتیدەری جەنایەتکار بوون تا زیاتر لە ئەوەی کە دەتوانێت، جەنایەت بکات.
سەرلەشکەر باقری بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی تیرۆری شەهید حاج قاسم لە عێراق لەلایەن هێزە تیرۆریستەکانی ئەمریکاوە، وتی: میوانێکی بیانی لە عێراق ئامادە بووە، ئەو پەیامێکی گرینگی پێبووە لە وەڵامی پەیامی عەرەبستانی سعوودی لەسەر داوای سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە فڕۆکەی ناسەربازی و موسافربەری چووتە ئەوێ و لەوێ پێکراوە ئەویش نەک بە بۆمبی ئاسایی، بە بۆمبێک کە جیهازاتی زرێپۆشی پێ دەپێکرێت، ئەو بۆمبەی کە ئۆتۆمبیلی سەردار سولەیمانی پێ پێکرا، 30 سەنتی مەتر لە فوولاد دەچێتە خوارەوە؛ ئەو بۆمبەیان هاویشت تا لەشی ئەوان لەت لەت بکەنەوە.
ناوبراو بە دەسخۆشی لە دەسەڵاتی دادی عێراق کە بە شێوەی جیدی دۆسیەی تیرۆری حاجی قاسمیان شوێنگیری کرد، وتی: دەسخۆشی لە دەسەڵاتی دادی وڵاتی خۆمان کە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ عێراق ئەو بابەتە شوێنگیری دەکات تا بگاتە ئەنجام، دەکەین.