به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە ماوەی ڕابردوودا دانوستانێکی چڕوپڕ و درێژخایەن لە نێوان دەوڵەتی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی عێراق، سەبارەت بە نەوت و بەشە بودجەی هەرێم لە بودجەی 2021 ی عێراق بەڕێوە چووە و لە گەڵاڵەی بودجەیەک کە لە لایەن دەوڵەتی عێراقەوە ڕادەستی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کراوە، ڕادەست کردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژدا لە لایەن هەرێمەوە بە بەغدا، بووەتە مەرجی پێدانی بەشە بودجەی هەرێم.
بەڵام دانا جەزا نوێنەری پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ناوەندی لە بەرانبەر پێدانی بودجە، داوای کۆنترۆڵ کردنی تەواوی دۆسیەی نەوت و کۆنترۆڵی سەرجەم کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمە.
ناوبراو دەوڵەتی ناوەندی بە ئەوە تاوانبار دەکات کە دەیەوێت بە گەورە کردنەوەی پرسی نەوت و بودجە کێشە و بابەتی گەورەتر لە هەرێم لەوانە پرسی خاک و بەڕێوە بردنی مادەی 140 ی دەستوور بۆ دیاری کردنی چارەنووسی ناوچە جێناکۆکەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بخاتە پەراوێزەوە.
342/